شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەنگە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکاندا بڕوخێت، لە ڕاستیدا هەر ڕژێمێک ئەگەری هەیە بڕووخێت".
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت یان نا، ئەوە قۆناغێکی سەرنجڕاکێش دەبێت.
ترەمپ لەبارەی ڕەزا پەهلەوی ڕونیکردەوە "پێدەچێت کەسێکی زۆر باش بێت، بەڵام نازانم لە وڵاتەکەی خۆیدا چۆن پێشوازی لێدەکرێت".
هاوکات بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، کاری لەیک، سەرۆکی ئاژانسی میدیای جیهانی ئەمریکا دەڵێت، نابێت هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەوڵی هەڵبژاردن و سەپاندنی ڕێبەری داهاتووی ئێران بدات، ئەمە تەنیا پەیوەستە بە خەڵکی ئێرانەوە کە دەبێت بڕیاری لەسەر بدات، ئەمەش دوای ئەوەی ئازادی خۆیان بەدەست هێنا.