ئەمریكا پێدانی ڤیزای بە 75 وڵات ڕاگرت.. عێراق یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه‌

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاریدا پێدانی ڤیزای وڵاتەكەی بەخه‌ڵكى 75 وڵات ڕابگرێت، ڕاشیگه‌یاندوه‌، "یەكێك لەو وڵاتانەى كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى ناتوانن ڤیزاى ئه‌مریكا وه‌ربگرن، عێراقە".


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بڕیاردراوه‌ پێدانی ڤیزای ئەمریكا بەخه‌ڵكى 75 وڵات ڕابگیرێت.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، لەناو ئەو وڵاتانەی ئەمریكا ڤیزایان پێنادات، (عێراق، ئێران، یەمەن، میسر، سۆماڵ، ڕوسیا، ئەفغانستان، بەرازیل، تایله‌ندو نایجیریا)و چەند وڵاتێكی دیكەش هەن.

ئەمریكا لەكۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوه‌وه‌ بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ، بڕیاریدابوو پڕۆگرامی تیروپشكی كارتی سەوز (گرین كارت) بۆ كۆچكردن‌و مانەوەی هەمیشەیی لەو وڵاتە ڕابگرێت.

بەپەلە