شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى پارتى یەکسانى‌و دیموکراسیى (ده‌م پارتى)، له‌پاره‌ى هه‌سه‌ده‌و دۆخى سوریاوه، داواكارییه‌كى به‌په‌له ئاراسته‌ى حكومه‌تى توركیا ده‌كات، ده‌ڵێت، "پێویسته كه‌ناڵێكى ڕاسته‌وخۆتان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده هه‌بێت‌و ڕۆڵى ئێوه‌ش له‌سوریا، ناوبژیوانیى بێت، نه‌ك به‌شداریكردنى شه‌ڕ"، هۆشداریشده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر جوڵه‌یه‌كى توركیا دژى هه‌سه‌ده، پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌توركیا له‌بار ده‌بات".
سه‌زای ته‌مه‌لی په‌رله‌مانتارى پارتى یەکسانى‌و دیموکراسیى (ده‌م پارتى) له‌په‌رله‌مانى توركیا ڕایگه‌یاند، "داوا لەحکومەتی تورکیا ده‌كه‌ین بۆ دۆخى ئێستاى سوریا، ڕۆڵی ناوبژیوانێکی کاریگەر ببینێت‌و نه‌بێته لایه‌نێكى به‌شداریكارى شه‌ڕ".
ته‌مه‌لى داواى ئه‌وه‌شیكرد، "پێویسته کەناڵى ڕاسته‌وخۆى توركیا هه‌بێت بۆ گفتوگۆى ئاشتیانه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌م پارتى له‌په‌رله‌مانى توركیا ڕونیکردەوە، "هەر هەوڵێکی ڕاستەقینەی تورکیا بۆ ئاشتی له‌سوریا، پێویستی بەدانپێدانانه به‌هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) وەک لایەنێکی شەرعی‌و قسەکەرێکی سەرەکی، چونكه ئه‌و هێزه ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى سوریاش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ست بێت به‌سوپاى فه‌رمیى ئه‌و وڵاته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌م پارتى به‌توندى وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى توركیاى دایه‌وه كه گوایه هه‌سه‌ده بریكارى سه‌ره‌كى ئیسرائیله، ئه‌و وتى، "ئه‌وه درۆیه‌كى زۆر ئاشكرایه، كه سه‌ركرده‌كانى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكپاتى) ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا به‌رده‌وام دوباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه، ڕونیشه ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه گه‌له‌كۆمه له‌سه‌ر هه‌سه‌ده له‌سوریا دروستبكه‌ن، پێچه‌وانه‌ى درۆكانى ئاكپارتى، هه‌سه‌ده نوێنەرایەتی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی ده‌كات کە لەلایەن گەلانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریاوە قبوڵكراوه‌و ساڵانێكى زۆریشه گیانى خۆیان به‌ختده‌كه‌ن له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌گه‌لانى ناوچه‌كه‌و تێكشكاندنى داعش‌و گروپه تیرۆریستى‌و توندڕه‌وه‌كانى دیكه".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ته‌مه‌نى جه‌ختیكرده‌وه، "هەموو کەسێک دەزانێت کێ هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات‌و كێ له‌نوێترین پێشهاتدا ڕێكه‌وتنى كردوه‌و ڕێكه‌وتنى هه‌یه، ئه‌وه‌ى باسده‌كرێت‌و هه‌سه‌ده‌ى پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، سوكایه‌تیه به‌عه‌قڵى مرۆڤایه‌تى".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ده‌م پارتى هۆشداریدا له‌وه‌ى، "پێویسته ڕاى گشتیى توركیا بزانێت، هه‌ر جوڵه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ك دژى هه‌سه‌ده‌و په‌لاماردانى‌و په‌یوه‌ستبونى توركیا پێوه‌ى، كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌توركیا ده‌بێت، بۆیه داوا لەتوركیا ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست‌و كرداره‌كانى به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بن چانسی گفتوگۆ تێکبدات، له‌برى ئه‌وه کاربكات بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه ناكۆكه‌كان ڕێكبخات‌و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ‌و كۆبونه‌وه ئاشتیان بكاته‌وه".
