هۆشدارییەک لە بەرپرسێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستانەوە: ئەوەی لێرە ڕوودەدات دەگاتە عێراقیش

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3778 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، دۆخەکە زۆر هەستیارە و ئەمریکا لە ئێستادا تەنیا تەماشا دەکات.
 
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، "دۆخەکە زۆر هەستیار و سەختە، رژێمی ئێستا هەمان لۆژیکی رژێمی پێشووی هەیە و دەڵێت: خۆتان رادەست بکەن".
 
ئیلهام ئەحمەد وتی، "سوپای سووریا زیاتر لە 40 هەزار چەکداری لە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافیر کۆکردووەتەوە، حکومەتی ئێستا سورە لەسەر بژاردەی سەربازی و سەپاندنی ئیرادەی بە چەک، ئەمەش دەبێتە هۆی پشێوی، کە تەنیا سووریا ناگرێتەوە، بەڵکو دەگاتە عێراق و تورکیا و تەواوی ناوچەکە."

بەوتەی ئیلهام ئەحمەد، "ئێمە داوای گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ هەر رێککەوتنێک، چونکە لە دەستووری سووریا هیچ ئاماژەیەک نییە باسی مافی کورد بکات، دیمەشق هەمان لۆژیکی رژێمی پێشووی هەیە و تەنیا دەڵێت، خۆتان رادەست بکەن."
 
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا، ئیلهام ئەحمەد وتی، "دۆستە ئەمریکییەکە تەنیا تەماشا دەکات و هەوڵێکی جیدی نەداوە بۆ راگرتنی شەڕ."