شارپرێس:
شەوی ڕابردوو لەکۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەتورکیا، سەرۆک کۆماری تورکیا په‌یامێكى له‌باره‌ى دۆخى حه‌له‌به‌وه بڵاوكرده‌وه‌و هاوكات په‌یامێكى ئاراسته‌ى هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع كرد‌و داواى لێ‌كردن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنى 10ى ئادارى نێوانیان، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌رى دروستبونى شه‌ڕێكى گه‌وره‌ى نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له‌سوریادا هه‌یه".
ئه‌ردۆغان له‌و په‌یامه‌یدا وتى، "پێشهاتەکانی حەلەب دەرفەتێکی مێژویی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار لەنێوان حکومەتی سوریا‌و سەرکردایەتی هه‌سه‌ده ڕه‌خساندوه، ئێمه ڕێگه‌ناده‌ین‌و نامانه‌وێت برایەتی نێوان تورک‌و عەرەب‌و کورد تێکبچێت، دەبێت بەهەستیاریی‌و وریاییه‌كى زۆره‌وه له‌پرسه نزیك ببینه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تى بكه‌ین".
هه‌روه‌ك له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان هۆشداریى به‌هه‌سه‌ده دا‌و وتى، "دواى حه‌له‌ب، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر مێزى دانوستان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوانتان، چونكه حکومەتی سوریا بڕیاریداوه، ڕێبازێکی هەمەلایەنە دەگرێتەبەر".
ئەردۆغان ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "هەموو ڕێوشوێنی خۆپارێزیی پێویست گیراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەگەریی‌و حکومەتی دیمەشق لەبەرژەوەندیی گەلی سوریا کاردەکات، ئێمه‌ش جەختده‌كه‌ینه‌وه لەسەر گرنگیی مامەڵەکردنی ورد لەگەڵ پێشهاتە مەیدانی‌و سیاسییەکان".
ئه‌م په‌یامه‌ى ئه‌ردۆغان هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌یامێكى دیكه‌ى كه له‌ناوه‌ڕاستى مانگی ڕابردوى ساڵى 2025دا وتى، "ڕێککەوتنی 10ی ئادار سنوردار نییە بەتێگەیشتنێکی سیاسی، بەڵکو ڕێگه‌یەکی یەکلاکەرەوەیه بۆ داهاتوی ناوچەکەو سوریاش گەورەترین سودمەند دەبێت لەجێبەجێکردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌و ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده‌ش پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا زۆرشت یه‌كلاده‌بێته‌وه".
چاودێرانیش پێیانوایه، سه‌رباریى پابه‌ندیى هه‌سه به‌ڕێكه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌ڵام توركیا‌و گروپه توندڕه‌وه‌كانى ناو پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌تى سوریا، ڕێگرن له‌جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و ڕێكه‌وتنه.
هه‌سه‌ده پێشتر جه‌ختیكردبوه‌وه، ڕێكه‌وتنى 10ى ئادار، ته‌نها پرسێكى ئه‌منیى‌و سه‌ربازیی نییه، به‌ڵكو به‌شداریكردنى ڕاسته‌قینه‌ى دامه‌زراوه ئه‌منیى‌و سه‌ربازیى‌و ئیدارییه‌كانى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریایه له‌ناو پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌تى سوریادا.
دواى په‌لاماره‌كانى سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ى حه‌له‌ب (ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود)یش، هه‌سه‌ده نایشارێته‌وه، هیچ پلانێكیان نییه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، ڕۆژئاواى كوردستان له‌پرسه‌دایه‌و خوێنى لێ ده‌چۆڕێت.
