شارپرێس:
بەهۆی پێشبینییەکان بۆ دەستێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لەزۆرینەی شارەكانی ئیسرائیل تادێت رێوشوێنەكانی خۆپارێزی و فریاگوزاری خێراتر دەكرێن، چەند وڵاتێکی جیهانیش داوا لە هاوڵاتیانیان دەکەن بەپەلە ئێران بەجێبهێڵن.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە زۆرینەی شارەكانی ئیسرائیل پەناگەكان كرانەوە و رێنمایی فریاگوزاری خێرا هەڵواسران و چەند بنكەیەكی سەربازیش چۆڵكران.
هەروەها هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا لوفتهانزا گەشتەكانی بۆ ئێران و ئیسرائیل راگرت.
هێڵی ئوستریان ئێرلاینی نەمسایی گەشتەكانی بۆ ئیسرائیل راگرت.
هاوکات هەریەک لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا و هیندستان داوا لە هاوڵاتیانیان دەکەن بەپەلە ئێران بەجێبهێڵن
سەرچاوە ئەمریكاییەكان دەڵێن كەشتی فڕۆكەهەڵگری ڕۆزفێلت لە دەریای سوور ئامادەیە.
هێڵی ئاسمانی ماهان ئێری ئێرانی زۆر لە گەشتەكانی راگرتووە.
ئیڤی دیڤرین وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد چاودێری رێنماییە فەڕمییەكانی سوپا بكەن لەكاتی پێویستدا گوێ لە دەنگۆكان نەگرن.
دەشڵێت بەوردی لەنزیكەوە چاودێری گۆڕانكارییەكان و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە دەكەن.
هاوكات پەڕەی سێنتكۆم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وێنەی چەند فڕۆكەیەكی ئێف شازدەی بڵاوكردووەتەوە و باسی گرنگی ئەو فڕۆكانەی كردووە لە شەڕ كە 50 ساڵە كاردەكەن.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند داوایان لەئێران كردووە كوشتنی خۆپیشاندەران رابگرێت و ئەوەش بەدی دێت.
