حەوت کوردی یارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژراون

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

گیان لەدەستدانی حەوتەمین هاووڵاتیی کورد و شوێنکەوتووی ئایینی یارسان لەئەنجامی دەستڕێژی هێزه ئەمنییەکانی ئێران ڕاگەیەندرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، ئەردەشێر زارعی هاووڵاتیی ٤٠ ساڵەی کورد و لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکان لە شاری ساوە سەر بە ناوچەی مەرکەزی کوژراوە.


بەگوێرەی ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، ئەردەشێر زارعی حەوتەمین هاووڵاتیی کورد و شوێنکەوتووی ئایینی یارسانە کە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێران کوژراوە.