شارپرێس:
سوپاكه‌ى شه‌رع به‌ده‌ر له‌دێرحافرو مه‌سكه‌نه، ده‌یه‌وێت ته‌بقه-یش بخاته ژێر كۆنترۆڵى خۆیى‌و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا گه‌یشتنه ئاسمانى ناوچه‌كه‌و چه‌ند ئاماژه‌یه‌كیشیان له‌ئاسمان پیشان داوه، هه‌سه‌ده-یش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانمان له‌مه‌سكه‌نه‌و دێرحافر گه‌مارۆ دراون، سه‌لامه‌تییان له‌ئه‌ستۆى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع‌و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیدایه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى شه‌وى ڕابردوو بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو ناوچه‌ى دێرحافرو مه‌سكه‌نه ڕێكه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه كه شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده لێیان ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستا سوپاكه‌ى شه‌رع ناوچه‌ى ته‌بقه‌ى وه‌ك ناوچه‌ى داخراوى سه‌ربازیى ناساندوه‌و په‌یامێكیش ئاراسته‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌و نزیك له‌بنكه‌و باره‌گاكانى هه‌سه‌ده بڵاوكردوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ى سوریا ده‌یكات به‌ئاشكرا ڕاگه‌یاندنى شه‌ڕه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش بڕوات نیازى په‌لاماردانى ته‌بقه‌و دواتریش ڕه‌ققه‌ى هه‌یه"، په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاوا ئاشكرایده‌كات، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئه‌مریكا له‌ئاسمانى ناوچه‌كه‌ن چاودێریى دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرایده‌كات، له‌نێوان دێرحافرو مه‌سكه‌نه‌دا كاتێك شه‌ڕڤانان ویستویانه به‌گوێره‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه بكشێنه‌وه، له‌ڕێگه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى سوریاوه په‌لاماردراون‌و تائێستاش له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كى زۆر سه‌ختتدان.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "حكومه‌تى دیمه‌شق‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رپرسیارن له‌سه‌لامه‌تى گیانى شه‌ڕڤانه‌كانمان‌و پێویسته ته‌واوى شه‌ڕڤانانمان به‌سه‌لامه‌تى بگه‌نه سنورى ته‌بقه به‌خۆیان ته‌واوى ئه‌و چه‌كانه‌ى پێیانه".
په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌كانى دێرحافرو مه‌سكه‌نه‌دا، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئه‌مریكا ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌وردیى چاودێریى ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ن‌و تائێستا چه‌ند ئاماژه‌یه‌كیشیان پیشانداوه له‌ئاسمانه‌وه كه نازانرێت ئه‌و ئاماژانه به‌چ واتایه‌ك دێن.
هه‌روه‌ك كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سوپاى سوریا به‌فه‌رمى شارۆچكه‌ى ته‌بقه‌ى وه‌ك ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازیى داخراو ئه‌ژماركردوه‌و داواكارییه‌كى به‌په‌له‌شى ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى سڤیلى ئه‌و ناوچه‌یه كردوه‌و داواى لێكردون له‌باره‌گاكانى هه‌سه‌ده دوربكه‌ونه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر‌و ئێستایش هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ى ته‌بقه نه‌كراوه كه شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده ده‌بێت پاشه‌كشه‌ى لێبكه‌ن، هه‌ربۆیه چاودێرانیش پێیانوایه، سوپاكه‌ى شه‌رع نیازى باش نییه‌و به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه ئه‌گه‌ربێت‌و ئه‌مریكا ڕاینه‌گرێت په‌لامارى هه‌سه‌ده له‌ته‌بقه ده‌دات‌و دواتریش به‌ره‌و ڕه‌ققه جوڵه ده‌كات.
تەبقە دەكەوێتە دوری 40 كیلۆمەتر لەڕۆژئاواى ڕەققەو لەساڵی 2014دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە "بەنداوی فوڕات" لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەوشارە، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌یان خستوه‌ته ژێر كۆنترۆڵى خۆیانه‌وه.
بەنداوی فوڕات گه‌وره‌ترین به‌نداوی سوریایه له‌پارێزگای ڕه‌ققه كه له‌شاری ته‌بقه له‌سه‌ر ئاوی فورات دروستكراوه‌و كاره‌بای هه‌موو سوریا دابینده‌كات، حكومه‌تی سوریاى سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ڕابردوودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی‌و كشتوكاڵی له‌و پارێزگایه ئه‌نجامداوه، ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به‌نه‌وت‌و گاز، ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤاناندایه.
