نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە مەرسومەكەی ئەحمەد شەرع دەكەین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، "پێشوازی لە مەرسوومی دوێنێی بەڕێز ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كۆماری سووریا دەكەم. داننان بە كورد وەك پێكهاتەیەكی ڕەسەن و پاراستنی مافەكانی، هەنگاوێكی گرنگی سیاسی و یاساییی دروستە بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەركردنی مافی هەمووان".

هەروەها سەرۆكی هەرێم دەڵێت "ڕێزگرتن لە فرەیی و یەكسانی وەك سەرچاوەی هێز، نەك هۆكاری دابەشبوون، بنەمای سەقامگیری و ئاشتییە و پێكەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەكات. لە كاتێكدا ئەم مەرسوومە بەرز هەڵدەسەنگێنین، دووپاتی دەكەینەوە كە بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە لەوەدایە بكرێنە یاسای بەكار و لە دەستووری داهاتووی سووریادا جێگیر بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن".

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا سەرۆكی هەرێم داوایكردووە لەدەوڵەتی نوێی سووریا مافە سیاسی و كولتوورییەكانی هەمووان مسۆگەر و پارێزراو بن، دەشڵێت "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین دوور لە توندوتیژی، پێكەوە كار بكەن بۆ دانانی میكانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێكردنی ئەم مەرسوومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و كرداری بەرجەستە".