شارپرێس:
ئیدارەی خۆسەر لە شاری رەقە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەر لە رەقە بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و ژیانی هاووڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ تا كاتێكی نادیار راگەیەندراوە.
ئەم نووسراوە هاوكاتی دەستپێكردنی هێرشی چەكدارانی سوریایە بۆ سەر ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی رەقە لە وانە سنوری تەبقە و بەردەوامی شەڕ و پێكدادان لەنێوان هەسەدە و چەكدارانی حكومەتی سوریادا.