ناوەرۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و تۆم باراک بڵاوکرایەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 537 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بارەگای بارزانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بارزانی پێشوازی لە نوێنەری ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەكەدا كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، تۆم باراك سڵاو و ڕێزی ترەمپی بە بارزانی گەیاند، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی  بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووه، هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییە مەیدانیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ گەییشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت.

هاوکات بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمەریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.

بەپەلە