شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له‌میدیاى ناوچه‌كه زانیاری‌یان بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌چونى فه‌رمانده ئاگرینه‌كه‌ى قه‌ندیل‌و بونى تیمێكى به‌هێزو ڕاهێنراوى گه‌ریلاى په‌كه‌كه بۆ ڕۆژئاواى كوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕۆژئاواى كوردستان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"حكومه‌ته‌كانى سوریا‌و توركیا، هه‌رچى ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ڕه‌وایه‌تى به‌په‌لاماره‌كانیان بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان بده‌ن‌و بڵێن، هێرشه‌كانى ئێمه بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌یه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه وتى، "ئێمه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌مان بینیوه گوایه، د. باهۆز ئه‌رداڵ‌و تیمێكى به‌هێزو ڕاهێنراوى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه له‌ڕۆژئاواى كوردستان جێگیربونه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ شارپرێس ڕونكردنه‌وه‌یداو ڕایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت بڵێین، هیچ سه‌ركرده‌و گه‌ریلایه‌كى په‌كه‌كه نه‌هاتونه‌ته ڕۆژئاواى كوردستان‌و ئه‌وه‌شى بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ ڕه‌وایه‌تیدانه به‌په‌لامارى گروپه تیرۆریستیه‌كانى سه‌ر به‌دیمه‌شق‌و توركیا، مه‌به‌ستیانه بڵێن گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه بونیان هه‌یه له‌خاكى سوریا‌و ڕۆژئاواى كوردستان".
ئه‌وه‌شى وت، "ئێمه ده‌زانین، توركیا ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كاته‌وه‌و گروپه‌كانى دیمه‌شقیشى وا تێگه‌یاندوه كه هه‌م گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه له‌ڕۆژئاواى كوردستانن‌و هه‌میش هه‌سه‌ده به‌شێكه له‌بڕیاره‌كانى قه‌ندیل‌و په‌كه‌كه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش دیسانه‌وه ڕه‌وایه‌تیدانه به‌په‌لامارو كۆمه‌ڵكوژیه‌كانیان دژى كورد‌و شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده".
به‌ته‌نزه‌وه وتى، "خۆ له‌ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود د. باهۆز ئه‌رداڵ‌و گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه لێ نه‌بون، گه‌ل كۆمه‌ڵكوژكران؟ نا پێویسته گه‌ل هۆشیاربێت، توركیا‌و گروپه چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌خۆى، هه‌رچییان له‌ده‌ستبێت دژى كورد ده‌یكه‌ن‌و درێغى ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هیچ كاتێك ڕۆژئاواى كوردستان‌و هه‌سه‌ده نه بونه‌ته مه‌ترسیى بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته‌و نه ده‌شبن".
باھۆز ئەرداڵ لەدایکبوی ساڵی 1969ى شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانەو بەشی دەرمانسازیى لەزانکۆی دیمەشق خوێندوە، ھەربۆیە بەنازناوی دکتۆر بانگدەکرێت‌و یه‌كێكه له‌فه‌رمانده باڵاكانى په‌كه‌كه‌و به‌فه‌رمانده ئاگرینه‌كه‌ى قه‌ندیل ناسراوه.
دوای گه‌له‌كۆمه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دژى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سەرۆکی پەکەکە له‌ساڵى 1999، باھۆز ئه‌رداڵ سەرکردایەتی باڵى سه‌ربازیى پەکەکەی گرتەدەست، لەماوەی نێوان حوزەیرانی 2004 بۆ تەمموزی 2009، باھۆز ئەرداڵ سەرۆک‌و سه‌رپه‌رشتى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه ـ باڵى سه‌ربازیى په‌كه‌كه) بوو، بەڵام دواتر نوره‌دین سۆفی جێگه‌ی گرتەوە.
له‌ساڵى 2016شه‌وه ناوبه‌ناو میدیاى تورك هه‌واڵى شه‌هیدبونى ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ى قه‌ندیل بڵاوده‌كاته‌وه، چه‌ندینجاریش د. باهۆز ئه‌رداڵ وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى داوه‌ته‌وه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌من بڵاوده‌كرێنه‌وه، پڕوپاگه‌نده‌ی درۆن‌و من له‌ژیان‌و له‌سه‌ر كاری خۆی به‌رده‌وامم‌و ئه‌وه‌شى ده‌وترێت، شه‌ڕی ده‌رونی حكومه‌تى توركیایه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لى كورد".
