شارپرێس:
دوو به‌رپرسى ڕۆژئاواى كوردستان له‌واشنتۆنه‌وه زانیاریى گرنگ بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كه‌ن، ڕایده‌گه‌یه‌نن، "كۆتا په‌یامى واشتنۆن بۆ سوریا‌و وڵاتانى جیهان ئه‌وه‌یه، كورد هاوپه‌یمانێكى گرنگى ئه‌مریكایه‌و دەبێت پارێزگاری لێبکرێت"، جهختیشدهكهنهوه، "هێرشەکانی ڕابردوى چه‌كداره‌كانى شه‌رع بۆسه‌ر ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسودو دەوروبەری دێرەزۆر ئاسایی نهبونو هێرشێکی ڕێکخراو بون‌و خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج ئه‌مه‌ش به‌لاى واشنتۆنه‌وه دۆخێکی نوێی سەپاندنی هێزه‌و كۆتایی بهئاشتیىو دیالۆگ ده‌هێنێت".
سینه‌م محه‌مه‌د نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مه‌سه‌ده) لەئەمریکا بۆ شارپرێس قسهیكردو ڕایگه‌یاند، "هەڵوێستی ئێستای ئەمریکا، دان بهخۆداگرتنە لەنێوان لایەنەکاندا، به‌ڵام پاڵپشتی هیچ هێرشێک بۆسەر کورد ناکات، لەناو هەندێک بازنەشدا لەواشنتۆن کۆدەنگی سیاسیی هەیە کە کورد هاوبەشێکی گرنگەو دەبێت پارێزگاری لێبکرێت".
به‌وته‌ى سینه‌م محه‌مه‌د، "به‌وپێیه‌ى کورد هاوپەیمانێكى گرنگی واشنتۆنە لەشەڕی دژی تیرۆردا، بۆیە دەنگێكى بێ‌شومار لەئەندامانی کۆنگرێس هه‌یه کە هۆشداریدەدەن لەهەر جۆرە هێرشێک بۆسەر کورد‌و داوای وەستاندنی دوژمنایەتیو گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ دەکەن لەبری ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیی".
ئه‌وه‌شى وت، "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى تائێستا ده‌بینرێت، دیمەشق پێداگریی ده‌كات لەسەر درێژەدان بەشەڕ، ئه‌وه‌ش جێگەی نیگەرانیی ئێمه‌و ئهمریكیهكانیشه".
سینه‌م باسى له‌وه‌شكرد، "ئێمە لەپەیوەندیداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو ئیدارەى كۆشكى سپى بۆ گەیشتن بەوەستاندنی هێرشەکان‌و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جددییو کاریگەر".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بەسام ئیسحاق كه نوێنەرێكى دیكه‌ى ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مه‌سه‌ده)یه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "ئه‌وه‌ى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكى قسه‌وباسى له‌باره‌وه ده‌كرێت، هێرشه‌كانى سه‌ر ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسودو سنورى دێرەزۆره كه هێرشێکی ئاسایی نه‌بون، به‌ڵكو هێرشێکی ڕێکخراو بون".
زیاتریش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "له‌و هێرشانه‌دا خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج، ئه‌مه‌ش به‌لاى واشنتۆنه‌وه دۆخێکی نوێی سەپاندنی هێزه‌و كۆتایی بهئاشتیىو دیالۆگ ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ڕێگه‌ی ڕاست، گەڕانەوەیە بۆسەر مێزی گفتوگۆ‌و پێویسته هه‌رچى زوه، په‌لاماره‌كان دژى كورد بوەستێنرێنو له‌برى ئه‌وه ئاشتی بەدیبهێنرێت".
ئه‌وه‌شى وت، "هەڵسەنگاندن بۆ ئه‌وه‌شكراوه، عەقڵیەتی سەپاندنی دۆخێکی نوێ بەزەبری هێز، ئاشتی دروستناکاتو دەوڵەتو یەکڕیزیی له‌ته‌واوى سوریادا له‌بارده‌بات، هه‌ربۆیه جهختدهكهنهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ڕێگەی دروست، گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی دانوستان لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی سوریا‌و ڕێگری‌کردن لەتەشەنەسەندنی شەڕو نائارامیى".
