شارپرێس:
لەدوو ڕۆژی ڕابردودا ئاسمانی هەرێم بهگشتیى هەورو هەتاو بوو، بهگوێرهى پشبینییەکانیش، ئهمڕۆ شەپۆلێکی نوێی بەفرو باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
شارەزایانى کەشناسی پێشبینیدهكهن، ئهمڕۆ شەپۆلێکی دیکەی باران ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکات، لەشەوهكهیدا دابارین چڕتر دەبێتەوەو لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
باس لهوهشدهكهن، تاوهكو كۆتایی ئهم مانگه سێ شەپۆلی بەفرو باران ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن، بەهۆیانەوە پلەکانی گەرما لەچەند شارێک دادەبەزن بۆ ژێر سفرى سیلیزى، بەتایبەتی لەسنوری هەڵەبجە، پێنجوێن، پشدەرو دهۆک هەروەها لەناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما بۆ 12 پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.
هاوكات بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئهمڕۆ یەکشەممە کەشی ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا، لەگەڵ بارینی نمەباران سەرەتا لەسنوری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، دواتر لەکاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێرو هەندێ ناوچە لەپارێزگای کەرکوکو سلێمانیش دەگرێتەوە، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکانو ناوچە سنورییەکانیش دەبارێت.
