شارپرێس:
میدیاى ڕۆژئاواى كوردستان ورده‌كاریى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریاى ئاشكراكرد، ڕاشیگه‌یاندوه، "گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست كراوه".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى كه‌ناڵى ڕۆناهى تیڤى، مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌و ئەحمەد شه‌رع سه‌رۆكى سوریا، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیانکردوە.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا، گفتوگۆ لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست كراوه.
هاوكات مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هه‌سه‌ده له‌په‌یامێكدا دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع وتویه‌تى، "لەهەوڵی تەواوداین بۆ سەقامگیرکردنی دۆخەکەو داوا لەخەڵکەکەمان دەکەین لەدەوری شەڕڤانانی خۆیان كۆببنه‌وه".
عه‌بدى ئه‌وه‌شى وتوه، "داوا لەگەلەکەمان دەکەین لەدەوری کوڕەکانیان، شەڕڤانانمان کۆببنەوەو ئازایەتی‌و ئیمان نیشانبدەن، به‌ڵام جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه، هەوڵەکانی ئاگربەست بەهاوکاریی لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە".