ئیسرائیل پلانی جەنگەكەی ڕاگەیاند...سەرجەم ئەو سەركردانەی ئاشكراكرد كە دەیانكاتە ئامانج

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپاسالاری ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هێرش دەکاتە سەر هەموو سەرکردەو گروپە تیرۆریستییەکان لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

ئەیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەجەنگی وڵاتەکەی و ئەمریکا لەدژی ئێران ڕایگەیاند، "ئێمە ئەم هەڵمەتە تەنیا بە هێرشکردنە سەر ئێران کۆتایی پێ ناهێنین، بەڵکو حیزبوڵڵاش توشی گورزێکی وێرانکەر دەکەین".
 
هەروەها سوپاسالاری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، پەیامی ئەوان بۆ هەموو ناوچەکە ڕونەو وتی،"پەیامەکەمان لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگ دەداتەوە؛ هێرش دەکەینە سەر هەموو ئەو سەرکردەو گروپە تێرۆریستییانەی دەیانەوێت زیانمان پێ بگەیێنن. ئێمە ئەمەمان سەلماندوەو لەداهاتوشدا بەردەوام دەبین لەسەلماندنی".