شارپرێس:
ئەندامێکی رێكخراوی ( CPT) ئەمریكی زانیاری لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر
گردی ریعایەی شاری سلێمانی ئاشکرادەکات و دەڵێت، کەسێک برینداربوە.
کامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی ( CPT) ئەمریكی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" لە کاتژمێر 10:18 خولەکی ئەمشەو، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردە
سەر بارەگای کۆنی UN لە سلێمانی، بەهۆی
ڕووداوەکەوە پاسەوانێکی بارەگاکە برینداربوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە ".
هاوکات، هەڤاڵ
ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێکدا باسی لەوەکرد،" داوا لە هاوڵاتی
بەڕێزی شاری سلێمانی دەکەین؛ لە پێناوی پارێزراویی و سەلامەتی خۆیان و، ڕێگەنەگرتن
لە تیمە فریاگوزاریی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی
بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان نەکەن و، بەدەرەوە نەبن ".