شوێنگرەوەی خامنەیی دیاریکرا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1896 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماڵپەڕی ئیران ئینتەرناشناڵ زانیاری لەبارەی شوێنگرەوەی عەلی خامنەیی ئاشکرادەکات و دەڵێت، موجتەبا خامنەیی لەشوێنی باوکی دیاریکراوە، هاوکات میدیایەکی دیکەی ئێران باسی لەوەکردوە، رەنگە دانیشتنی کۆتایی بۆ دیاریکردنی رابەر بۆ کۆتایی هەفتە دوابخرێت.


ماڵپەڕی ئیران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران، موجتەبا خامنەیی، كوڕی عەلی خامنەیی هەڵبژارد بە رابەری باڵای ئێران لە شوێنی باوكی.

هاوکات، (ئاژانسی هەواڵی فارس)ی ئێرانی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە زانیاری پێچەوانە ئاشکرادەکات و ئاماژە بەوەدەکات، رەنگە دانیشتی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی رابەری باڵای ئێران بۆ دوای بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی دوابخرێت و کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو دانیشتنە ئەنجام بدرێت