شارپرێس:
لە میانەی جەنگی ئیسرائیل دژی ئێران لەحوزەیرانی 2025، حوسییەکان وەک پاڵپشتییەک بۆتاران چوونە ناو ڕووبەڕووبوونەوەکە، بەڵام حزبوڵابڕیاری دا لەو کاتەدا بێلایەن بمێنێتەوە.
ئێستا و لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوانئەمریکا و ئیسرائیل و چوونە ناوەوەی حزبوڵا بۆگۆڕەپانی شەڕ و ئەو هێرشە چڕانەی کرانە سەرلوبنان، پرسیارێکی جددی لەسەر ئەگەریبەشداریکردنی دووبارەی حوسییەکان دروست دەبێت.
لە جەنگی پێشوودا عەبدولمەلیک حوسی جەختی لەئامادەیی گروپەکەی کردبۆوە و بەرپرسانی حوسیهەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان لەدەریای سوور دەکرد، ئەمەش وایکرد هەندێککۆمپانیای کەشتیوانی کارەکانیان ڕابگرن،هەرچەندە تا ئێستا هێرشی کردەیی تۆمار نەکراوە.
هەندێک شرۆڤەکاری سیاسی پێیان وایە حوسییەکاندەتوانن لە ڕێگەی بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانیئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە یان قۆچیئەفریقا هاوکاری ئێران بکەن، بەڵام لە لایەکیترەوە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل وەک خاڵێکی وەرچەرخان دەبینرێت کەوایکرد حوسییەکان ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانیانڕابگرن و دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ سعوودیە بکەنەوە،بەتایبەت لە سایەی ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی یەمەن و هەوڵەکان بۆ جیابوونەوەی باشوور.
سەرەڕای ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان، وا دیارەلایەنەکان نایانەوێت تێوەگلانی سەربازیی وا ڕووبدات کە تێگەیشتنە ناڕەسمییەکان لەگەڵ ئەمریکاتێکبدات.
هەر دەستوەردانێکی گەورە ڕەنگە حوسییەکانڕووبەڕووی هێرشی هاوبەش بکاتەوە و پێگەیناوخۆییان لاواز بکات، ئەمەش هۆکاری ئەو وریاییەیئێستایانە، هەرچەندە گەشەپێدانی توانایسەربازییان ئەگەری گۆڕانی هەڵوێستیان لەداهاتوودا بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.