شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خیانەتی لەدیپلۆماسی و ئەو ئەمریکییانە کرد کە هەڵیانبژاردوەو جەختیش دەكاتەوە، كە دانوستاندنی ئەتۆمی وەک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو لەلایەن ترەمپەوە سەیرکراوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "کاتێک دانوستاندنە ئەتۆمییە ئاڵۆزەکان وەک مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە سەیر دەکرێن و درۆ گەورەکان ڕاستییەکان تەمومژاوی دەکەن، چاوەڕوانییە ناڕاستەقینەکان هەرگیز نایەنەدی".
وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، ئەنجامەکە تەقاندنەوەی مێزی دانوستاندنە لەڕوی کینەو ڕقەوە."
لەکۆتایی پەیامەکەیدا عێراقچی دەڵێت، "ترەمپ خیانەتی لەدیپلۆماسی و ئەو ئەمریکییانە کرد کە هەڵیانبژاردوە".
ئەمە لەكاتێكدایە، سێ گەڕی دانوستاندن لەنێوان ئەمریكاو ئێران بەڕێوەچوو ئامادەكاری دەكرا بۆ گەڕی چوارەم، لەدرەنگانی شەوی شەممەدا بێ ئاگاداری پێشوەختە، ئەمریكاو ئیسرائی ڕێككەوتن و هێرشیان كردە سەر ئێران.