پۆلۆتیکۆ: تیرۆرکردنی خامەنیی ترسێکی قوڵی لای پۆتین دروستکردوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی شیکردنەوەیەکی گۆڤاری "پۆلیتیکۆ"، تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، لە هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکادا، ترسی قووڵی لای ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، سەبارەت بە مانەوەی لە دەسەڵاتدا دروست کردووە، رۆژنامەکە دەڵێت ئەم ڕووداوە وای کردووە پۆتین زیاتر سوور بێت لەسەر بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە ئۆکرانیا بە هەر نرخێک بێت.

 
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دیمەنی کوژرانی خامنەیی، پۆتینی وەبیر کوژرانی موعەمەر قەزافی لە ساڵی 2011دا هێناوەتەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە تێڕوانینی ئەو بۆ ڕۆژئاوا.

دەشڵێت؛ شرۆڤەکاران پێیان وایە کەوتنی هاوپەیمانەکانی مۆسکۆ وەک مادورۆ و خامنەیی، وای کردووە لایەنگرانی کرێملین هۆشداری بدەن لەوەی ڕەنگە واشنتۆن هەمان پلانی بۆ ڕووسیا هەبێت.

ئەوەش هاتووە: سەرەڕای سەرکۆنەکردنی تیرۆرەکە، کرێملین هەوڵ دەدات زمانێکی پراگماتیکی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بەکاربهێنێت بۆ نێوەندگیری ئاشتی لە ئۆکرانیا.

پۆلۆتیکۆ باسی لەوەکردووە کە  شارەزایان دەڵێن چەکی بەهێزی پۆتین لەم ململانێیەدا ئامادەیی ئیدارەی ترەمپە بۆ فشارخستنە سەر ئۆکرانییەکان، بەڵام چارەنووسی دیکتاتۆرەکان لە کۆتاییدا یان دەستگیرکردنە یان مردن.

بەپەلە