سێنتكۆم: 17 كەشتی ئێران نوقمی دەریاكران

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە 100 کاژمێردا، زیاتر لە 2,000 ئامانجمان بە بەکارهێنانی زیاتر لە 2,000 مووشەک پێکاوە. بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەکارخراوە، سەدان موشەکی بالیستی، سەکۆی هاوێشتن و درۆنی ئێران لەناوبراون، 17 کەشتیی ئێرانی تێکشکێنراون، لەوانە ژێردەریاییە سەرەکییەکەی ئێران کە ئێستا بەتەواوەتی لەکارکەوتوە.


فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت،" زیاتر لە 50,000 سەرباز، 200 فڕۆکەی جەنگی و 2 کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بەشدارن لەم ئۆپەراسیۆنەدا، ئەمەش گەورەترین بڵاوکردنەوەی هێزە لەلایەن ئەمریکاوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە 24 کاژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، قەبارەی هێرشەکان دوو هێندەی ئەو هێرشە مێژووییانە بووە، کە لە ساڵی 2003 کراونەتە سەر عێراق.

(سێنتکۆم)  جەختی کردەوە، بۆ چەندین دەیە ڕژێمی ئێران بارزگانی دەریایی هەراسان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ هیچ کەشتییەکی ئێرانی لەدەریای عەرەب، گەروی هورمز یان کەنداوی عوممان لە رێگەدا نییەو هەمویان ناچارکراون بگەڕێنەوە ناو بەندەرەکانی خۆیان.

 فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا باسی لەوەشكرد، لە ماوەی جەنگەکەدا ئێران 500 مووشەکی بالیستی و زیاتر لە 2000 درۆنی لە هێرشەکانیدا بەکارهێناوە.

سێنتکۆم دەشڵێت ، ئامانجی سەرەکییان، تێکشکاندنی توانای هاوێشتنی بەردەوامی مووشەکە و دڵنیابوونەوەیە لەوەی تاران چیدیکە نەتوانێت مووشەکی بالیستی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەکاربهێنێت، لە هەموو قۆناغێکی ئەم جەنگەدا پێش پلانی پێشبینیکراوی خۆمانین و لە قووڵایی ئێران دا ئۆپەراسیۆن دەکەن و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە ئاسمانی تاران کۆنتڕۆڵ دەکەن.

بەپەلە