فوئاد حسێن مەترسیەكی گەورە لەسەر عێراق ئاشكرادەكات و هۆشداری دەدات

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بوەتە یەکێک لەو وڵاتانەی ڕاستەوخۆ لەجەنگی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زەرەرمەند دەبێت و لەلایەن هەردوو بەرەی جەنگەکەوە هێرشی دەکرێتە سەر.

 
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، پەرەسەندنە سەربازییەکان و دەرهاویشتە ئەمنی و ئابورییەکانیان تاوتوێ کرد.
 
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق،لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، فوئاد حوسێن ڕایگەیاندوە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕاستەوخۆ زەرەرمەند دەبێت لەبەردەوامیی ململانێکان و لەلایەن هەردوو بەرەی ململانێکەوە هێرش دەکرێتە سەری، کە وا دەکات لەپێگەیەکی کراوەدا بێت نەک لایەنگری؛ چارەسەریش ئەوەیە، دەستبەجێ شەڕ رابگیرێت، بەڵام ئاماژەکان وا نین، هەنگاوی کرداری و جددی بەرەو ئەو ئاراستەیە هەبێت.
 
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، فراوانبونی ڕوبەڕوبونەوەکان و چڕبونەوەی هێرشەکان بوەتە سیمای ڕۆژانەی ململانێکە و بەردەوامیی داخستنی گەروی هورمز و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان وایکرد، پشێوی لەجوڵەی دەریاوانی ناوچەکە دروست بێت.
 
فوئاد حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، عێراق ڕوبەڕوی تەنگژەی زیاتر دەبێتەوە لەهەناردەکردنی نەوتەکەی و چەند وڵاتێکی ناوچەکە هەمان دۆخیان هەیە، ئەوەش پێشهاتێکی مەترسیدار دەبێت لەسەر بازاڕی وزە.