ئێران كوژرانی 500 سەربازی ئەمریكی ئاشكرادەكات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا گەلەکەی کردوەتە قوربانی ئیسرائیل و ئاشکرایدەکات لەچەند ڕۆژی ڕابردودا زیاتر لە 500 سەربازی ئەمریکی کوژراون؟


عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نوسیویەتی،" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەهۆی ڕەفتارە گاڵتەجاڕییەکانی بنیامین ناتانیاهۆوە، گەلی ئەمریکای پەلکێشی جەنگێکی ناجوامێرانەو ناڕەوا کردوە لەدژی ئێران.

لاریجانی لەپەیامەکەیدا ئامارێکی خستوەتەڕوو دەڵێت، پێویستە ترەمپ ئەمڕۆ لێپرسینەوە لەخۆی بکات؛ دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژە کەمەدا زیاتر لە 500 سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا کوژراون، ئایا هێشتا دروشمەکە (ئەمەریکا لەپێش هەموانە - America First)، یان گۆڕاوە بۆ (ئیسرائیل لەپێش هەموانە)؟"

لاریجانی لەبەشتَكی دیكەی پەیامەکەیدا هۆشدار دەدات کە جەنگەکە بەردەوامەو دەنوسێت، چیرۆکەکە هێشتا کۆتایی نەهاتوە، شەهیدبونی ئیمام خامنەیی باجێکی زۆر قورسی بۆ ئێوە دەبێت.