پزیشكیان پەیامێكی گرنگ ئاڕاستەی وڵاتان دەكات و دەڵێت: دوژمن هیچ بژاردەیەكی بۆ نەهێشتوینەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆك كۆماری ئێران پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی وڵاتانی جیهان دەكات و دەڵێت، ڕێز لەسەروەری وڵاتەكانتان دەگرین و بڕوامان بەئاسایشی ناوچەكە هەیە، جەختیش دەكاتەوە، كەبەرگری لەخۆیان دەكەن و دەشڵێت،"دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە جگە لەبەرگریكردن لەخۆمان".


مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لەپەیامێكدا بۆ سەرۆكی وڵاتانی ناوچەكە دەڵێت، رێز لەسەروەری وڵاتەكانتان دەگرین و بڕوامان بەئاسایشی ناوچەكە هەیە، بەڵام دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە جگە لەبەرگریكردن لەخۆمان.

سەرۆك كۆماری ئێران جەختیش دەكاتەوە، كە پێكەوە هەوڵماندا لەڕێی دیپلۆماسییەوە شەڕ دور بخەینەوە، بەڵام دوژمنكاری سەربازی ئەمریکی- زایۆنی هیچ بژاردەیەكی دیکەی بۆ نەهێشتینەوە جگە لەبەرگریکردن لەخۆمان.

ئەو پەیامەش دوپاتدەكاتەوە، كە ئەوان ڕێز لەسەروەری وڵاتان  دەگرین و دەڵێت، پێمان وایە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەهەوڵی بەکۆمەڵی وڵاتانی بەدی بهێنرێت.