هێزێکی ئەمریکی‌و ئیسرائیلی دابەزینی ئاسمانیان ئەنجامداو ڕوبەڕوی سوپای عێراق بونەوە

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکاتی دابەزینی ئاسمانی هێزێکی هاوبەشی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە بیابانەکانی نەجەف، ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەنێوان ئەو هێزە و سوپای عێراق ڕویدا، بەهۆیەوە ئامر فەوجێک و چوار سەربازی عێراقی برینداربون، سەربازێکی دیکەش کوژرا، هاوکات چوار هامەری سوپای عێراقیش سوتێنراون.


سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی " إيران بالعربية"ی ڕاگەیاندوە،" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو هێزە ئەمریکییە لەنزیک ناحیەی نەخیب دابەزینی ئاسمانی ئەنجامداوەو هێزێکی سەر بە لیوای 41ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەربەلا چونەتە ئەو شوێنە ڕوبەڕوی هێزە ئەمریکی و ئیسرائیلییە بونەتەوە ".

هاوکات، ماڵپەڕی "ئیندپێندنت عەرەبییە" ئاماژەی بەوەکردوە،" گومان دەکرێت ئەو هێزە دابەزینە ئاسمانییەکەیان ئەنجامداوە هێزی هاوبەشی ئەمریکی و ئیسرائیلی بن، پێدەچێت ئەرکی ئەو هێزەش چاندنی ئامێری چاودێریکردن، یان چاودێری ئاسمانی، یانیش ناردنی پاڵپشتییە لەخاکی عێراقەوە بۆ ئەو هێزانەی شەڕی ئێران دەکەن ".