شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و گروپە چەکدارەکان رویدا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسنوری نێوان هەولێر و موسڵ شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی رویدا، هێزەکانی سوپای عێراقیش هەوڵی نێوەندگیری و هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.


سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لەسنورەکە بە شارپرێسی وت،" شەڕەکە لەنزیک بازگەی شەهید عەمید سەبهان ڕویداوەو هێزەکانی پێشمەرگە چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبییان بینیوە و گومانیان کردوە لەو ناوچانەوە موشەک ئاراستەی هەولێر بکەن، بەهۆیەوە هێزەکانی پێشمەرگە تەقەیان لەو چەکدارانە کردوە ".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، لەزۆربەی خاڵە سنورییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ گروپە چەکدارەکان هێزەکان کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.