سودانی بڕیارێکی بەپەلەی دەرکردو ژمارەیەک فەرماندەی باڵای دورخستەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2045 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرجەم بەرپرسانی هەواڵگری لە فەرماندەیی دەشتی نەینەوا دورخستەوە، تاکو ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ‌هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا بە دورخستنەوەی سەرجەم بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری لە کەرتی فەرماندەیی هێزەکانی دەشتی نەینەوا.

گومان دەکرێت دورخستنەوەی ئەو فەرماندە سەربازییانە لە محەمەد شیاع سودانییەوە پەیوەندی بە هێرشە درۆنییەکانی سەر کونسوڵخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بێت لەهەولێر، چونکە زۆربەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر شارەکە، لە سنورەکانی نێوان هەولێر و موسڵەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئەنجامدەدرێن.