یەکەم پەیامی موجتەبا خامنەیی بڵاویکرایەوە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موجتەبا خامنەیی دوای هەڵبژاردنی بە رابەری نوێ ئێران پەیامێکی بڵاوکردوە و داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکانیان دابخەن.


موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەیەکەم پەیامیدا دوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی رایگەیاند،" ئێران تەنها بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە دەکاتە ئامانج، ئێمە لەو بنکانەوە هێرشمانکرایەسەر، بۆیە ناچارین وەڵامی ئەو هێرشانە بدەینەوە ".

خامنەیی داوای لەوڵاتانی ناوچەکە کرد بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکانیان دابخەن و هەڕەشەی بەردەوامبونی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو بنکانە دەکات.

لەبارەی گەروی هورمزیشەوە، موجتەبا خامنەیی وتی،" واپێویست دەکات گەروەکە بە داخراوی بمێنێتەوە ".