کۆمپانیایەکی فەرەنسی بەرهەمهێنانی نەوت لەعێراق رادەگرێت

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەردەوامبونی شەڕی ئەمریکا و ئێران کۆمپانیای (تۆتاڵ ئینرجیس)ی فەرەنسی راگرتنی کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی لەعێراق و چەند وڵاتێکی دیکە راگرت.


کۆمپانیای (تۆتاڵ ئینرجیس)ی فەرەنسی بۆ بەرهەمێنانی نەوت لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لەئەنجامی راگرتنی کارەکانی لەهەریەک لە وڵاتانی عێراق، قەتەر و ناوچە دەریاییەکانی ئیمارات، بەرێژەی 15٪ی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لەسەر ئاستی جیهان لەدەستدەدات ".

ئەوەشیخستەڕوو، سەرباری لەدەستدانی ئەو بڕە بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەو سێ وڵاتە، بەڵام بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو زیانانەیان بۆ قەرەبو دەکاتەوە.