شارپرێس:
لەشەوێکی پڕ لەئاڵۆزیی ناوچەکەدا، ئاسمانو زەوی بۆ یەکێک لەکاریگەرترین
پیاوەکانی ئێران ببونە تەڵە، عەلی لاریجانی ئەو پیاوەی ساڵانێکی درێژ لەنێوان تەلاری
پەرلەمانو ژورە تاریکەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیدا دەهاتو دەچوو،
دواجار ناوی لەلیستی ئامانجە هەرە لەپێشەکانی ئیسرائیلدا بەسور نیشانە کرا.
ئامانجی ژمارە یەک
دوای کوژرانی عەلی خامنەیی لەکۆتایی مانگى ڕابردودا، لاریجانی بوبوە
خاڵی سەرەکیی سەرنجی هەواڵگریی ئیسرائیل، ڕۆژنامەی (جیروزالەم پۆست) پەردە لەسەر ئەوە
لادەبات کە ئیسرائیل سوپایەکی لەسیخوڕو ئامێری تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو تەرخانکردبوو
تەنها بۆ دۆزینەوەی شوێن پێی ئەم پیاوە، لاریجانی کە ساڵانێکی زۆر ئەزمونی لەخۆحەشاردانو
مانۆڕی تەکنیکی هەبوو، لەدوو هەفتەی کۆتاییدا وەک سێبەرێک لەنێوان بنکە نهێنییەکاندا
دەجوڵایەوە، بەڵام چاوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەهەموو شوێنێک بون.
1600
کیلۆمەتر دورتر لەبڕیارەکە
کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکە نزیکبوەوە، کاتێک زانیارییە وردەکان گەیشتنە
سەر مێزی ئەیال زمیر سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیلو ئاستی سیاسیی، بڕیاری خێرادرا،
لەدوریی 1600 کیلۆمەترەوە، فڕۆکە جەنگییەکان ئاسمانیان شەقکرد، ئەو فەرمانەی دەرچوو
تەنها بۆ پێکانی باڵەخانەیەک نەبوو، بەڵکو بۆ بڕینی یەکێک لەدەمارە سەرەکییەکانی بڕیاردان
بوو لەئێران.
شەوی ڕاوکردنی گەورەکان
ئەو شەوە تەنها بۆ لاریجانی کۆتایی نەبوو؛ ئۆپەراسیۆنەکە
فراوانتربوو، لەکاتێکدا لاریجانی لەئامانجێکی ورددا پێکرا، لەشوێنێکی دیكه فەرماندەی
هێزەکانی بەسیج کە لەناو خێمەیەکی کاتیدا خۆی حەشاردابوو، دۆزرایەوەو کوژرا، چەندین
بەرپرسی دیكهى باڵای ئەو دەزگایەش لەشوێنی جیاواز کرانە ئامانج، ئەمەش ئەوە دەردەخات
کە ئیسرائیل نەخشەی تەواوی تۆڕی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی لەبەردەستدا بوە.
کۆتایی پیاوی مەلەفە ئاڵۆزەکان
لاریجانی تەنها سیاسییەک نەبوو؛ ئەو ئەندازیاری مەلەفی ئەتۆمیو پردی
پەیوەندیی نێوان دامەزراوە ئەمنییەکانو نوسینگەی ڕێبەر بوو، ئەوکەسەی لەساڵی
2025وه جارێکی دیكه گەڕایەوە بۆ لوتکەی دەسەڵاتی ئەمنیی، نەیزانی کە ئەم گەڕانەوەیەی
دەبێتە دواین وێستگەی ژیانی.
ئێستا، لەکاتێکدا ئیسرائیل سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕادەگەیەنێت،
تاران هێشتا لەناو شۆکی بێدەنگیدایە، کوژرانی پیاوێک کە ئەمریکا خەڵاتی بۆ دۆزینەوەی
دانابوو، نیشانەی قۆناغێکی نوێیە لەڕوبەڕوبونەوەیەک کە چیتر هیچ هێڵێکی سور ناناسێت.
پێشبینییەک لەشێوەی گاڵتەجاڕیی.. ئایا لاریجانی بەهۆی سیخوڕێکەوە
کوژرا؟
دەیڤید کیس وتەبێژی پێشوی بنیامین ناتانیاهۆ تویتێکی بڵاوکردەوە کە
بوە هەوێنی گومانو ترس، ئەو وێنەیەکی بڵاوکردەوەو بازنەیەکی سوری کێشا بهدەوری
دهمو چاوى کەسێکو نوسیی، "لاریجانی کەسی داهاتوە.. چۆن دەزانم؟ چونکە ئەو
پیاوەی بازنەم دەوری کێشاوە، ناوی هابا باتورەو یەکێکە لەباشترین بریکارەکانمانو
هاوڕێی نزیکی منە".
وهكو سهرچاوهكان باسیانكردوه، کاتێک لهوێنهكه وردبونهتهوه،
دهركهوتوه ئهوكهسهى وهك سیخوڕ ناوى هێنراوه ئەکتەرە، ئەوکەسەی لەوێنەکەدا
وەک سیخوڕ ناسێنراوە، هیچ کەس نییە جگە لەئەکتەری کۆمیدی بەناوبانگ (ساشا بارۆن کۆهین)
لەدیمەنێکی فیلمی "The Dictator".
باس لهوهشكراوه، ناوی (هابا باتور) بەزمانی عیبری ئاماژەیەکی تەنزئامێزە
بۆ چەمکی ئەوکەسەی کە دێت، واتە ناوێکی ڕاستەقینە نییە، دەیڤید کیس بەوکارەی ویستویهتى
گاڵتە بەسیستەمی ئەمنیی ئێران بکاتو نیشانی بدات کە دەتوانن لەڕێگەی تەنزیشەوە
ترس بچێنن.
