شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامێكی بۆ ئەمریكاو ئیسرائیل نارد‌و جەختی كردەوە، تیرۆرکردنی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، نابێته گورزێکی کوشندە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات یان ژێرخانه سیاسییه‌كه‌ی و دەڵێتن" با ئەمە پەیامێك بێت بۆ نەیارانمان".
عێراقچی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تاران به‌كوشتنی عه‌لی لاریجانی، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگه‌یاند، "هێشتا ئەمریکا و ئیسرائیل، لەوە تێنەگەیشتون کە سیستمی حوكمڕانی له‌ئێران، لەسەر بنەمای یه‌ك تاكه كه‌س ڕانه‌وه‌ستاوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "نازانم بۆچی تا ئێستا ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان لەوە تێنەگەیشتوون کە کۆماری ئیسلامی، خاوەنی پێکهاتەیەکی سیاسی یەکگرتوەو لەسەر دامەزراوە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە چەسپاوەکان بنیاتنراوە".
ناوبراو ڕونیکردەوە، "بون یان نەبونی تاکێک، کاریگەری لەسەر ئەم پێکهاته‌یه نییە"، ئاماژەی بەوەدا تاکەکان، ڕۆڵی گرنگ و جیاواز دەگێڕن، بەڵام "گرنگترین شت ئەوەیە سیستمی سیاسی لە ئێران، خاوه‌نی پته‌وی و خۆڕاگرییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه".
عێراقچی له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌ڵێت، "تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لەیەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لە 28ی شوبات، هه‌رچه‌نده خه‌ساره‌تێكی نیشتمانی گه‌وره بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رژێم له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌رده‌وام بوو و ده‌ستبه‌جێ جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ دانرا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره وتی، " تەنانەت ئەگەر هەر بەرپرسێکی دیکە شه‌هید بكرێت، ئه‌گه‌ر خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش شه‌هید بكرێت، ئه‌وا له دواجاردا كه‌سێك هه‌یه پۆسته‌كه به‌ڕێوه‌ببات".
