شارپرێس:
لە 28ی شوباتی ڕابردوەوە،
ناوچەی کەنداو ڕوبەڕوی شەپۆلێکی بێوێنەی پەرەسەندنی سەربازی بوەتەوە، زیاتر لەدوو
هەزار هێرشی موشەکیو درۆنیى ئاراستەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کراون،
سەرەڕای ئەو هەموو هێرشانەو تێکچونی ئاسایشی ناوچەکە، پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە،
بۆچی پایتەختە عەرەبییەکان بێدەنگییان هەڵبژاردوەو وەڵامی هاوشێوەی تاران نادەنەوە؟
شارەزایانی سیاسییو
سەربازیی پێیانوایە کەنداو لەبەردەم سێ بەربەستی گەورەدایە کە ڕێگرن لەهەر کردەوەیەکی
هێرشبەرانە، یهكهمیان ترس لەتەڵەی جەنگی هەرێمایەتیه، وڵاتانی وەک سعودیەو ئیمارات
باشدەزانن کە هەر وەڵامدانەوەیەکی ڕاستەوخۆ، شەرعیەت دەداتە تاران تا تەواوی خاکی
کەنداو بکاتە مەیدانی سەرەکیی جەنگەکە، لەوکاتەدا، وڵاتانی ناوچەکە نایانەوێت وەک
بەشێک لەبەرەی سەربازیی ئیسرائیلو ئەمریکا دەربکەون، بەڵکو دەیانەوێت وەک ناوبژیوانێکی
سیاسیی بمێننەوە بۆ کاتی دانوستانەکان.
یهكێكى دیكه
لهبهربهستهكان، تێچوی سەربازییو کورتهێنانی قەڵغانی بەرگرییه، بهگوێرهى وتەی
ژەنەڕاڵە خانەنشینکراوەکان، کێشەکە لەتوانادا نییە، بەڵکو لەکۆتایی جەنگەکەدایە،
هاوكات جهختدهكهنهوه، وڵاتانی کەنداو خاوەنی کۆگایەکی ئەووتۆی موشەکی دورمەودانین
کە بتوانن قوڵایی ئێران بشڵەژێنن، لەبەرامبەردا، ئێران توانایەکی زۆری لەفڕۆکەی بێفڕۆکەواندا
هەیە، ئەمەش وایکردوە وڵاتانی ناوچەکە تەواوی هێزی خۆیان تەنها بۆ بەرگریی ئاسمانیو
پاراستنی ئاسمانەکەیان تەرخان بکەن، نەک هێرشبردن.
سێیهم بهربهستیش
كه وڵاتانى كهنداو سڵى لێ دهكهنهوه، داڕمانی ئابوریی بهگەورەترین هەڕەشە دهزانن،
ئەم خاڵە وهك کاریگەرترین ئاماژه پێدهكهن كه جەنگەکە تەنها موشەک نییە، بەڵکو
لێدانە لەدڵە ئابورییەکەی جیهان.
وهكو باسدهكرێت
ئامارەکان تۆقێنەرن، بۆ نمونه كاریگهرییهكانى لهسهر هەناردەی نەوت، تەنها لەهەفتەی
سێیەمی جەنگەکەدا، هەناردەی نەوتی ههشت وڵاتی کەنداو بەڕێژەی 61٪ کەمیکردوە، کەرتی
فڕۆکەوانیش كێشهیهكى گهورهتره، چونكه زیاتر لە 40 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوەو
گەشتەکانی نێوان ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 66٪ پاشەکشەیانکردوە، وەرزشو گەشتوگوزاریش
یهكێكى دیكه لهزیانه گهورهكانى وڵاتانى عهرهبیه، لهو ڕوهشهوه ئاماژه
بههەڵوەشاندنەوەی پێشبڕکێکانی (فۆرمۆلا وهن) لەسعودیەو بەحرەین دهكرێت كه
ئاماژەیەکی ڕونە بۆ پەککەوتنی کەرتی گەشتیارییو خزمەتگوزاریی.
کەی هاوکێشەکە دەگۆڕێت؟
ئەگەرچی ئێستا
دانبەخۆداگرتن بژاردەی سەرەکییە، بەڵام شارەزایان هۆشداریدەدەن، ئەگەر هێرشەکان بگەنە
ئاستی ئیفلیجکردنی دەوڵەت یان نیشاندانی لاوازیی سیستەمە بەرگرییەکان لەئاستی
پاراستنی خەڵکی سڤیل، ئەوا پایتەختە عەرەبییەکان ناچاردەبن حساباتی خۆیان بگۆڕنو
بەرەو وەڵامدانەوەیەکی سنوردار هەنگاوبنێن بۆ دوبارە کێشانەوەی هێڵە سورەکان.
تائەوکاتە، کەنداو
لەسەر پەتێکی باریک ڕێدەکات؛ لەنێوان پاراستنی سەروەریی خۆییو ڕێگریکردن لەداڕمانی
تەواوەتی ئەو گەشە ئابورییەی کە دەیان ساڵە کاری بۆ دەکات.
