شارپرێس:
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لەتاران کوژراوەو دەشڵێت،" دەسەڵات دراوەتەوە سوپا بۆ كوشتنی هەر بەرپرسێكی ئێرانی".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، "لەگەڵ سەرۆک وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ، بڕیارماندا دەسەڵاتی تەواو بدەینە سوپا بۆ کوشتنی هەر بەرپرسێکی ئێرانی لە هەر شوێنێک بێت، بەبێ ئەوەی پێویست بە وەرگرتنی رەزامەندی و مۆڵەتی پێشوەختە بکات".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممەش (17ـی ئادار)، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.