شارپرێس:
دواى دهستپێكردنى هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر ئێرانو چڕبونهوهى جهنگهكه، بزوتنەوەكهى ترهمپ (ماگا ـ ئەمریکا بەپلەی یەکەم) ڕوبەڕوی گەورەترین قەیرانی ناوخۆیی بوەتەوەو شهپۆلى دهستلهكاركێشانهوه دهستیپێكردوه.
جۆ کێنت بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆر (NCTC)و ئەفسەری پێشوی هێزە تایبەتەکان، بەنامەیەکی توند دەستی لەکارکێشایەوە، ئەو وتى، "ئێران هیچ مەترسییەکی دەستبەجێى نەبوو بۆسەر ئەمریکا، ئەم شەڕە لەژێر فشاری ئیسرائیلو لۆبییە بەهێزەکان هەڵگیرساوە"، کێنت هۆشداریدا، ترەمپ کەوتوەتە ناو هەمان داوی زانیاریی چەواشەکاریی کە کاتی خۆی ئەمریکای کێشکرد بۆ ناو شەڕی عێراق.
دۆناڵد ترەمپ بۆ بێدەنگکردنی کێنت، تویتێکی ساڵی 2020ی ناوبراوی بڵاوکردەوە کە تێیدا کێنت داوای لێدانی ئێرانی کردبوو، ترەمپ لەکۆشکی سپی کێنتی بەکەسێکی لاواز لەڕوی ئەمنییەوە ناوبردو وتی، "باشبوو کە ڕۆیشت"، هاوکات کارۆلین لیڤیت سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی-ش، کێنتی بەبڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە تۆمەتبارکرد.
ئەم شەڕە بوە هۆی تێکشانی هاوپەیمانیی ترەمپ لهناو ماڵهكهیدا، پشتگیریكارانى کێنت بریتین لهکەسایەتییە کاریگەرەکانی وەک (مۆرجۆری تایلۆر گرینو کانداس ئۆوێنز) كه کێنتیان وەک پاڵەوانێکی نیشتمانپەروەر وەسفکرد، ههروهها کاری پرێژان بۆلەر-یش وتى، ماگا مردو چیتر ترەمپ ناناسنەوە، ههروهها تیم دیلۆنو شۆن ڕایان-یش ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم بڕیارانە ڕیزەکانی لایەنگرانی ترەمپی شەقکردوەو مانای (ماگا ـ ئهمریكا بهپلهى یهكهم) لەدەستدرا.
توڵسی گابارد بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانیی کە پێشتر هەمیشە دژی شەڕە بێسودەکان بوە، ئێستا کەوتوەتە دۆخێکی سەختەوە، ئەو ناچارە لەبەردەم کۆنگرێس بەرگریی لەشەڕێک بکات کە پێشتر خۆی بەگەمژانەو پڕ تێچوو ناویبردوە، لەکاتێکدا ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئاماژە بەوەدەکەن، توانای ئەتۆمیی ئێران پێشتر تێکشکێنراوە.
چاودێران جهختدهكهنهوه، ئەم ڕوداوانە نیشانەی گۆڕانکارییەکی گەورەن لەسیاسەتی بزوتنهكهى ترهمپ (ماگا ـ ئەمریکا بەپلەی یەکەم)و تاقیکردنەوەیەکی سەختن بۆ داهاتوی سیاسی دۆناڵد ترەمپ لەناو جەماوەرەکەیدا.
