ڕوسیا: ئەمریکا فێڵ لەئێران دەکات و خۆی بۆ هێرشێکی فراوانی زەمینی ئامادە دەکات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە پێدەچێت ئەمریکاو ئیسرائیل دانوستانەکانی ئاشتی لەئیسلام ئاباد وەک بەرپۆشێکی دیپلۆماسی سود لێوەربگرن بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشێکی زەمینی بەرفراوان بۆ سەر خاکی ئێران. 


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیا، ڕاشیگەیاند، مۆسکۆ پێی وایە واشنتۆن بەدوای کڕینی کاتە بۆ تەواوکردنی کۆکردنەوەی سەربازی خۆی بەدروستکردنی کەشێکی درۆینەی دیپلۆماسی.

ڕوسیا ئاماژەی بەهەنگاوەکانی ئەم دواییەی پنتاگۆن کردوەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەرەڕای دروشمە ئاشتیخوازەکانی، سوپای ئەمریکا بەردەوامە لەهێنانی ژمارەیەکی بێ وێنەی سەربازو کەرەستەی قورس بۆ ناوچەکە. 

هەروەها، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیا، دەشڵێت، بەپێچەوانەی گریمانەکانی واشنتۆن و تەلئەبیب، حکومەتی ئێران کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر بارودۆخی ناوخۆدا هەیە، سیستمی سەربازی و ئیداریی وڵاتەکە بەجێگیری کاردەکات و تاران هێشتا جبەخانەی زەبەلاحی چەکی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای پاسداران هەڕەشەی بەكارهێنانی مۆدێلی نوێ چەك و موشەكانی دەكات و دەڵێت، تائێستا تەنیا مۆدێلە كۆنەكانیان بەكارهێناوە.