شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، بەفەرمانی ترەمپ، سوپای ئەمریكا خراوەتە ئامادەباشییەوەو ڕاشیگەیاندوە، سوپاكە فەرمانی پێیە بۆ هەڵكوتانە سەر هەر كەشتییەكی نەوتهەڵگر كەپەیوەندییان بەئێرانەوە هەیە.
ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ، لەزاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سوپای ئەو وڵاتە ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵکوتانە سەر ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی پەیوەندییان بەئێرانەوە هەیە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ توندکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران لەگەروی هورمز.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەكە ئەمریكییەكە، سوپای ئەمریکا پلانی هەیە لەڕۆژانی داهاتوو لەئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هیرشبکاتە سەر ئەو کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرانەی کە پەیوەندییان بەئێرانەوە هەیەو دەستیان بەسەردا بگرێت.
ئەم ئامادەکارییانە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئێران گەروی هورمزی بەتەواوی داخستەوەو ڕاشیگەیاندوە، كەئامادەی دانساتاندنەكان نین.