شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەردانی
هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە.
مەسرور بارزانی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" ئەمڕۆ پێشوازیمان
لە بەڕێز مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و بیروڕامان
لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخى گشتیی سوریا و پرسی كورد لهو وڵاتهدا ئاڵوگۆڕ کرد ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هاوڕابوین
لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد
و گشت پێکهاتەکان ".