شارپرێس:
بەرپرسێکی سوریا دۆزینەوەی
پاشماوەی چەکی کیمیایی لەسوریا راگەیاند، کە هاوشێوەی ئەو چەکانەیە کە لەشەڕی
ناوخۆیی سوریادا بەکارهێنرا.
محەمەد قەتوب، نوێنەری
هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەلاهای، بە ئاژانسی هەواڵی
"رۆیتەرز" ئاماژەی بەوەکرد،" هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا
پاشماوەی ئەو چەکە کیمیاییەیان دۆزیوەتەوە کە لەسەردەمی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی
سوریاوە لە جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەکارهێنرا ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
ئەو پاشماوانەی دۆزراونەتەوە هەمان جۆری ئەو مەوادانەن کە شەڕی ناوخۆیی سوریاوە
بەکارهێنرا ".
نوێنەرەکەی سوریا لە
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی باسی لەوەشکرد،" 18 کەس دەستگیرکراون کە تێوەگلاون
لە بەرنامەی چەکە کیمیاییەکانی ئەسەد، لەنێویشیاندا بەرپرسانی سەربازی و سیاسی هەن
".