شارپرێس:
هەژماری من لیستی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە موچە لەڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
بەگوێرەی لیستەكە، ئەمڕۆ زۆرترین وەزارەت و دەستەو فەرمانگە موچە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو لیستانەی تیمی هەژماری من بڵاوی کردوەتەوە، وەزارەتی "کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، گواستنەوەو گەیاندن، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کارەبا، ئەوقاف، کشتوکاڵ، ژینگە، بازرگانی، ئاوەدانکردنەوە، داد" لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم دەستەکان دەتوانن لەڕێگەی هەژماری منەوە موچە وەربگرن.
ئەمە لەكاتێكدایە، وەزيری دارایی عێراق موچەی موانگی پێ،جی موچەخۆرانی خەرجكردو لەئێوارەی ڕۆژی ڕابردوەوە دابەشكردنی موچە لەهەرێم دەستیپێكردوە.