شارپرێس:
بزوتنەوەی گۆڕان رەتیدەکاتەوە هیچ لێکتێگەیشتن و
رێککەوتنێکی لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ هەبێت لەپەرلەمانی کوردستان.
بزوتنەوەی گۆڕان لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، چەند
دەزگایەکی میدیایی ماوەیەکە (بە هۆ و بێ هۆ!) زانیاری هەڵە و ناڕاست لەسەر هەڵوێستی
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هاوپەیمانێتی بڵاودەکەنەوە.
ئەوەشیخستەڕوو،" لێرەوە ڕایدەگەیەنین، تائێستا هیچ
لایەنێک دەستپێشخەری بۆ هاوپەیمانێتی بۆ نەکردوین. هەڵوێستی ئێمەش لەوبارەیەوە ڕوونە،
کە لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانین هاوشانی هەمو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەیادی دامەزراندنی حزبەکەیدا وتی،" ئێستا مامەڵەی 39 کورسی بە 39 کورسی لەگەڵ پارتی دەکەین ".