شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە بەغدا، بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، شاندەکە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و پشکی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی لە بودجەی ساڵی داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە.
هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی داوەتەوە و پێداویستییەکانی بۆ بودجەی 2027 ناردووە، هەولێر داوای نزیکەی 29 تریلیۆن دینار لە بودجەی 2027 دەکات، داواکارییەکە بە جۆرێکە زیاتر لە 23.5 تریلیۆن دینار بۆ مووچە و پلەبەرزکردنەوە تەرخان بکرێت و پێشنیاز کراوە 5.5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژە وەبەرهێنانەکان خەرج بکرێت.
ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس وتیشی، ڕۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەیەکی فراوانتری هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدەدرێت و پرسەکە یەکلا دەکرێتەوە.