شارپرێس:
لەڕوداوێکی بێوێنەدا لەمێژوی کۆماری تورکیادا، ئەحمەد داود أوغلو، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا، وەک تۆمەتبار لە لایەن دادوەرەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا، ئەوەش بە تۆمەتی «سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار».
ئەو هەنگاوە لەدوای ئەوە هات کە داود أوغلو لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە کە بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەگەڕێتەوە و تێیدا لەگەڵ هاووڵاتییان لە قەزای بینگۆل قسەی کردوە، ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گرتووە و باسی لە قۆرغکاری و گەندەڵی دارایی کردووە، بە جۆرێک کە دەسەڵاتی سپاردووە بە ژمارەیەک بازرگانی نزیک لە خۆی.
داود أوغلو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگای ئەنقەرە، وێڕای بەرزنرخاندنی ئامادەبوونی عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکرات و پێشکەوتن (DEVA) و مەحموود ئاریکان، سەرۆکی پارتی سەعادەت بۆ پشتگیریکردنی، جەختیکردەوە کە ئەمە «یەکەمجارە لە مێژووی کۆماری تورکیادا سەرۆکوەزیرانێک تەنها لەبەر دەربڕینی ڕای خۆی بانگهێشتی لێپرسینەوە دەکرێت».
بە پێی یاسای سزادانی تورکیا، بەتایبەت مادەی ٢٩٩، تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار» سزای زیندانیکردنی لە ١ بۆ ٤ ساڵ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، و بەهۆی ئەوەی لێدوانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، مەترسیی زیادبوونی سزاکەی لەسەرە.