ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی تێكشكاندو ژێرئاو كەوت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) تێكشكاندنی كەشتییكەی ئێرانی ڕاگەیاندو دەڵێت،  لەکەنداوی عومان ژێرئاو کەوتوە.


فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتییە بارهەڵگرەکە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەهەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردن، کراوەتە ئامانج و تێکشکێنراوە.

سەبارەت بەچارەنوسی تیمی سەر کەشتییەکە یان زیانە گیانییەکان، فەرماندەییەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێرشیان کردوەتە سەر دوو کەشتیی ئەمریکی، هەشت نەوتهەڵگر و 10 کەشتیی دیکە، بەپاساوی ئەوەی ئەو کەشتییانە هەوڵیانداوە بەگەروی هورمزدا تێپەڕن.