ئەو پیاوەی ئاڵتوونی زۆری بۆ هاوژینەکەی کڕی دەستگیرکرا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1806 جار خوێندراوه‌ته‌وه


محەمەد فاتیح تانچاڵان، کە زێڕێکی زۆری بۆ هاوژینەکەی کڕیبوو، بە تۆمەتی "سپیکردنەوەی ئەو سامانەی لە ئەنجامی تاوانەوە بەدەست هاتووە"، لەلایەن دادگای ئێشکگری سزای ئاشتییەوە بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرا.

دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنی ئاهەنگی بوک گواستنەوەی محەمەد فاتیح تانچاڵان کە بە زێڕێکی زۆرەوە دەرکەوت، بابەتەکە بووە پرسێکی گەرم و داواکاری گشتی، بە مەبەستی دیاریکردنی سەرچاوەی زێڕەکان، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتی وان، وا ڕاگەیەنراوە تانچاڵان 25 تۆماری سەرپێچی و تاوانی هەیە، رۆژی هەشتی ئەیلوول دەستگیرکرا، هاوکات، تانچاڵان لەلایەن تیمەکانی هۆبەی ئاسایشی گشتیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وانەوە براوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە و لەوێ و لەلایەن داواکاری گشتیەوە وتەی لێوەرگیراو.