شارپرێس:
شاندێکی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجەو پشکی هەرێمی کوردستان لەبەغدایەو كەمێك پێش ئێستا یەكەم كۆبونەوەی لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دەستپێكرد.
شاندەكەی هەرێم، لەسەر داوای حكومەتی عێراق بۆ گفتوگۆ لەبودجەی 2027 لەبەغدان.
ئەمە لەكاتێكدایە، فەرمانگەی میدیاو زانیاری ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکی سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەئامادەکردنی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەیە بۆ جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستوری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوكات، ئەوەش خراوەتەڕوو، كە ئامانج لەکۆبونەوەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گەیشتنە بەڕێککەوتنی هاوبەش و جێگیرکردنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لەبودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.