لەکۆبونەوەی باڵای بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید باسی چی دەکرێت؟

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1445 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی نەوەی نوێ، نەخشەڕێگەی داهاتووی هاوپەیمانێتیەکەیان دادەنرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە شارپرێس-ی راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لە هەنگاوی کرداریی یەکێتی و نەوەی نوێ دەکرێت، بەتایبەت کە هەوڵی هەردوو حزبەکە بۆ گفتوگۆ و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی گەیشتووەتە بنبەست.

وەک سەرچاوەکە وتی: هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە سکاڵاکەی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر کابینەی نۆ-ی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت.