شاندێكی باڵای پارتی‌و یەكێتی كۆدەبنەوە
تاوتوێی بارودۆخی سیاسی هەرێم‌و پێشنیارەكانی یەكێتی دەكەن

کوردستان

12/01/2016‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە، كە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی هەرێم‌و پێشنیارەكانی یەكێتی دەكەن بۆ چارەسەری كێشەكان.

شاندەكەی پارتی‌و یەكێتی، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەشاری هەولێر كۆدەبنەوە، كە بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی یەكێتی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی سەرۆكایەتی دەكات‌و شاندەكەی پارتیش فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی سەرپەرشتی دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی دۆخسی سیاسی هەرێمی كوردستان‌و چارەسەركردنی كێشەكان‌و ئەو پێشنیازانەی یەكێتی دەبێت، كە ئامادەی كردووە بۆ چارەسەری كێشەكان.

لەماوەی رابردووداو لەبەردەوامی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، یەكێتی نیشتمانی چەند پێشنیازێكی ئامادەكردووە بۆ چارەسەری كێشەكان، كە دوێنێ‌ دوو شەممە پێشنیازەكانیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێكرد.

هــ . ح