پارتی جارێكی تر گۆڕان تۆمەتباردەكات بەهاندانی خەڵكی

کوردستان

21/01/2016‌ 1480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جارێكی تر بەپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان بزووتنەوەی گۆڕان تۆمەتبار دەكەنەوە، بەهاندانی خەڵكی بۆ خۆپیشاندان‌و توندتیژی.

دوای ئەوەی دوێنێ‌ چوار شەممە لەچەند شارو شارۆچكەیەك خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، جارێكی تر بەپرسانی پارتی بزووتنەوەی گۆڕانیان تۆمەتبار كرد، بەهاندانی خەڵك بۆ خۆپیشاندان‌و توندوتیژی.

هەرچەندە تائێستا گۆڕان بەفەرمی وەڵامی پارتی نەداوەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە، رەتیدەكەنەوە ئەوان لەپشت خۆپیشاندان‌و ناڕەزاییەكان بن‌و جەختدەكەنەوە، كە ئەوە ناڕەزایی سروشتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر ئەو قەیرانانەی رووی لەهەرێم كردووە.

خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ جارێكی تر توندوتیژی لێكەتەوە، بەتایبەتی لەشارۆچكەی سەیدسادق، كە جارێكی تر هێرش كرایە سەر بارەگایەكی پارتی دیموكرات‌و سووتێنرا.

ئەمە لەكاتێكدایە لەمانگی 10 ساڵی رابردوو زینجیرەیەك خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی هەرێم بەڕێوەچوو، كە ئەوكاتیش پارتی گۆڕانی تۆمەتبار كرد، بەوەی لەپشت خۆپیشاندانەكانەوە بووەو هانی خەڵكی داوە بۆ سوتاندنی بارەگاكانیان.

هــ . ح