بەرپرسێكی یەكێتی باس لەهۆكاری سەرەكی قەیرانەكانی دارایی هەرێم دەكات

کوردستان

28/01/2016‌ 1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند "خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ داهات‌و سەرچاوەكانی هۆكارێكی سەرەكی قەیرانەكانی هەرێمن".

ئەو قسانەی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ ستافی كەمپینی شەفافییەت‌و لێپرسینەوە، كە لەكۆبوونەوەكە ستافی كەمپینەكە باسیان لەخراپی گوزەرانی خەڵك بەگشتی كرد، كە بەهۆی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستانەوە گیرۆدەبوون، هەروەها بەشێكی زۆری فەرمانگەو كەرتە گشتییەكانیش سست بوون، كە كاریگەری خراپ ئێستاو دوورمەودای دەبێت، لەو روانگەیەشەوە چەند پێشنیازێكیان خستەڕوو بۆ چارەسەری كێشەی قەیرانی دارایی‌و كارەبا.

لەبەرانبەریشدا حاكم قادر، رایگەیاند دەبێت لەئاست قەیران‌و كێشەكاندا بەتایبەت دارایی‌و موچەو بژێوی خەڵك هەنگاوی خاوبنرێت‌و پێویستە پرۆژەی بەپەلەو درێژخایەن گەڵاڵەبكرێت.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیكردووەتەوە، كە پێویستە چاكسازی بەپەلە لەسەرەوە بۆ خوارەوە بكرێت، هاوكاتیش یاسا سەروەربێت‌و سەرپێچیكارو گەندەڵكارانیش لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت، نەك لێیان ببوردرێت. 

هەروەها داوای كردووە دامودەزگا یاسایی‌و شەرعییەكان بەگەڕ بخرێنەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی‌و بەرژەوەندییە نەتەوەیی‌و نیشتمانییەكان.

هــ . ح